دوو هه‌ڵبه‌ست له به‌ڕێز "ڕه‌حیم لوقمانی"
(1)
دووان
هه‌ستی شاعیر
له ئاونگی ڕوومه‌تی گوڵ زوڵاڵتره
دڵی شاعیر
له منداڵێکی زۆر ساواش
گڕۆزایی و مناڵتره
شنه‌ی بایه‌ک، گیانی شه‌ونم، نایه‌ک
دڵی منداڵ ده‌گریه‌نن
به‌ڵام هه‌ست و ڕۆحی شاعیر
لێوی چه‌قۆ و که‌ڵبه‌ی یاسا
ده‌یدوێنن
(2)
ساز
ده‌روونی من وه‌ک سازێکه
تاو تاو ده‌گری و ته‌له‌کانی،
به سروه‌یه‌ک دێنه زمان.
جار جار تووڕه!
وه‌ک به‌هاری خوێناوڵی دیاربه‌کر
وه‌کوو ته‌مبووره‌که‌ی شوان
به‌ڵام جیاوازی سازێک و
ده‌روونی من له‌وه دایه:
ئه‌و به ده‌ست و هه‌ستی گه‌رمی هونه‌رمه‌ندێک
دێته سه‌ر سۆز
من به‌زه‌خمه‌ی پڕ ئازاری نه‌یارانم
دێمه ناڵه و ڕقی پیرۆز


